AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٤ ١١:٣٥

سەرۆکی ئەنجومەنی میسان هەڕەشەی ڕاپەڕین دژی حکوومەتی عێراق دەکات ئەگەر سنووری ئێران نەکرێتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی میسان هەڕەشەی ڕاپەڕین دژی حکوومەتی عێراق دەکات ئەگەر سنووری ئێران نەکرێتەوە

مستەفا دەعێر، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان، هەڕەشەی ڕاگەیاندنی نافەرمانی مەدەنی و "دابڕانی پارێزگاکە لە عێراق"ی کرد، ئەگەر دەروازەی سنووری چەزابە لەگەڵ ئێران نەکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ، مستەفا دەعێر، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان و کەسایەتییەکی سەر بە فراکسیۆنی “سادقوون”، دوێنێ هەڕەشەی کرد کە ئەگەر دەروازەی سنووریی چەزابە لەگەڵ ئێران نەکرێتەوە، نافەرمانی مەدەنی و ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت و ڕێگاکان دادەخات و پارێزگاکە لە عێراق جیا دەکاتەوە.

ئەو وادەی پێنجشەممەی داهاتوو بە حکومەتی فیدراڵی دا بۆ وەڵامدانەوەی ئەم داواکارییە.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە دەروازەی چهزابە (ئەلشەیب) بەڕێوەچوو، دەعێر، داوای لە حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا کرد، بە زووترین کات دەست بە کارەکانی دەروازەکە بکاتەوە. بە پشتبەستن بە بڕیارێکی حکومەت کە لە ٢٠ی ئۆکتۆبەر دەرچووە، دەروازەکە تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر داخراوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئێران هەروەها ناڕەزایی خۆی لە داخستنی ئەو دەروازەیە بە بیانووی ڕێوشوێنی تەکنیکی ڕۆژێک دوای دەرچوونی بڕیارەکە دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە تاران پێش ئەم کارە هیچ ئاگادارییەکی پێشوەختەی لە بەغداوە پێنەگەیشتووە.

دەوترێت دوای ئەم هەڕەشەیە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبێ گرنگیدان بەم داواکارییە، فەرمانی کردنەوەی دۆسیە و لێکۆڵینەوەی لە ئەدای مستەفا دەعێر عەبدولحەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان دەرکرد.

News ID 60680

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha